جەوهەر حەمەد لە چیای دەماوەند گیانی لەدەست دا
خەڵکی کۆیەیە
شاخەوانێک لە چیای دەماوەندی ئێران گیانی لەدەست دا
+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
ئەمڕۆ دووشەممە 12.8.2024 هاوڵاتییەکی شاری کۆیە بە ناوی جەوهەر حەمەد، کە بەرپرسی یەکێک لە گرووپە شاخەوانییەکانی کۆیەیە، لە وڵاتی ئێران لە چیای دەماوەند لە کاتی سەرکەوتن بە شاخەکەدا گیانی لەدەست دا، بەڵام تا ئێستا دیار نییە جەڵدەی دڵ لێیداوە یان هەڵدێراوە.
فەرەج مەمەند، بەرپرسی گرووپێکی شاخەوانی کۆیەیە، بە 964ی وت، ئەو هاوڕێیەمان بە مەبەستی شاخەوانی و سەرکەوتن بەسەر چیاکەدا رۆیشتبوو، بەڵام بە داخەوە پێش گەیشتن بە لووتکەی چیاکە گیانی لەدەست دا، ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ خزمانی ئەو هاوڕێیەمان بەڵام تا ئێستا دیار نییە جەڵدەی دڵ لێیداوە یان خۆی لە چیاکە هەڵدێراوە.
چیای دەماوەند، بەرزترین چیای ئێرانە، بەشێک لە شاخەوانانی کوردستان بۆ مەبەستی شاخەوانی، سەردەکەون بەسەر چیاکەدا، بەڵام هەندێکجار بە هۆی سەختيی چیاکە و نالەباری کەشوهەواوە، شاخەوانان لەو چیایە تووشی کارەسات دەبن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
شاخەوانان لەسەر لوتکەی گۆیژە هاوخەمی خۆیان راگەیاند
لە "کۆیە"یەو نزیکەی 1400 ساڵە
خۆبەخشەکان بە تەمەنترین دار زەیتوونیان لە فەوتان رزگار کرد
سلێمانی
شەوی بەراتە و منداڵان نوقڵ كۆدەكەنەوە، گەورەكانیش دەست بە دوعان
ئاسایشی هەولێر:
"ئەو دوو هاوڵاتییەی لە چیای سەفین بێسەروشوێن ببوون دۆزرانەوە"
تیمێکی پسپۆڕی بەریتانی پشکنینیان بۆ کرد
گەشتێکی زانستی بۆ ئەشکەوتە سیحراوییەکەی چیای سەراورد ئەنجامدرا
قاچی شكاوە
كەسێک لە شاخی پیرەمەگروون هەڵدێراوە و بریندارە
نزیکەی 8000 دەنکیان چاند
لە هەڵمەتی زاگرۆسانە 60 کەس بەیەکەوە بەڕوویان لە بناری بەمۆ چاند
"لهشوێنى خۆتهوه دەست پێبکە"