لە ژووری هەواڵەوە
مامۆستایانی خورماتوو مافیان خوراوە و لە كەلاریش بایكۆت دەستیپێكرد
ژووری هەواڵ
له خورماتوو مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌وه‌رگرتنى بڕه پاره‌یه‌ك بێبه‌ش ده‌كرێن و به‌ڕێوه‌به‌رێكیش ده‌ڵێت ئه‌مه مه‌ترسییه له‌سه‌ر خوێندنى كوردی له سووره‌كه‌یاندا
له كه‌لار فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌یه‌ك بایكۆتى ده‌وامیان كردووه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ دواکەوتنی موچەکانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لە ئاغجەلەر به‌هۆى بڕانى كاره‌با و نه‌مانى ئۆكسجین، خاوەن کێڵگەیەکى ماسى رەنج بە خەسار بوو، چونكه ده‌ڵێت زیاتر له 14 هه‌زار ماسی لێ مرداربوونه‌ته‌وه.
چیرۆکێكی سه‌ره‌نجڕاكێش له ناحیەی باسرمەی سه‌ربه شەقڵاوە هه‌یه، له‌وێ گەنجێکی دانیشتووی ئه‌م ناحیه‌یه به‌هۆى رووداوێكه‌وه هه‌ردوو قاچه‌كانى له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نه‌كردووه‌ته هۆكار كه له‌ماڵه‌وه به خه‌مساردى دابنیشێت و هیچ نه‌كات، به‌ڵكو ئێستا ئه‌و گه‌نجه مەلەوانێکی لێهاتووە.