"بۆيان نییه بچنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه"
وەزارەتی تەندروستی هه‌ندێك شتى له پزیشكانى ئێشكگر قه‌ده‌غه كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم، پزیشكانى پابه‌ندكرد كه له‌كاتى ده‌وامى فه‌رمى ئێشكگریياندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له نه‌خۆشخانه‌كانى حكومه‌ت ده‌ربچن.
بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌ت هی ئه‌مڕۆى نییه، به‌ڵكو له رۆژى 6.6.2024 به نووسراوێكی ژماره (17686) ده‌ریكردووه، رۆژى 8.8.2024 یش جه‌ختى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، نابێت پزیشكى پسپۆڕ له رۆژى ئێشكگرى له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت یان سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌ى تایبه‌ت دەوام بکات، بەڵکو دەبێت تەواوی کاتی ئێشکگری لەناو نەخۆشخانەی حکومی بمێنێتەوە.
نابێت رۆژى ئێشكگرى به‌شێوه‌ى په‌یوه‌ندی (On Call) له ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه بێت و له‌كاتى بوونى نه‌خۆش په‌يوه‌ندی پێوه بكرێت به‌ڵكو پێویسته به‌رده‌وام له‌ناو نه‌خۆشخانه بێت.
به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى وێنه و ڤیدیۆى نه‌خۆش و راوێژكردن به موبایل و واتس‌اپ، فایبه‌ر و هه‌ر ئامرازێكی دیكه به ته‌واوه‌تى قه‌ده‌غه‌یه، پێویسته نه‌خۆش راسته‌وخۆ پشكنین و چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت و پزیشكیش ئاماده بێت.
پزیشكى نیشته‌جێى خولاو و دێرین بۆی نییه راو و سه‌ره‌نج و راسپارده و راوێژكردنى به ته‌له‌فۆن له پزیشكى ئێشكگر وه‌ربگرێت، به‌ڵكو پێویسته ئێشكگر ئاماده بێت له‌لای نه‌خۆش.
نووسراوى بڕیاره‌كه، له سۆشیاڵ میدیاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه پزیشكه ئێشكگره‌كانى سنوروه‌كه‌ى له‌و بڕیاره ئاگادار كردووه‌ته‌وه.