تەزووى کارەبایان بەکارهێناوە

پێنج کەس بە تۆمەتى راوکردن دەستگیرکران

وریا فەتاح

بەهۆى بەکارهێنانى تەزووى کارەبا کە رێگەیەکى نایاسایى راوکردنە، پێنج کەس لە سنوورى شارباژێر دەستگیرکران.

پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، دوێنێ شەممە، لەلایەن مەفرەزەیەكی هاوبەشی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بنکەی سیتەك لە سەر چەمی ( چۆڕك ) لە سنووری گوندی زەلان پێنج هاووڵاتی دەستگیر کران کە سەرقاڵی راوکردنی ماسی بوون.

وەک ئەوەى پۆلیس باسى دەکات، ئەو کەسانە بە تەزووى کارەبا راویان کردووە و مۆلیدەى کارەباییان بەکارهێناوە، ئەوەش رێگەیەکى نایاساییە بۆ راوکردن.

لەگەڵ دەستگیرکردنى کەسەکان و دەستگرتن بەسەر کەلوپەلەکانى راوکردندا، 25 ماسی راوکراویش دەستیات بەسەرداگیراوە.