لە ئاوى بەنداوەکەدا

لە بەستۆرە مێردمنداڵێک خنکا

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

کەمێک پێش ئێستا، مێردمنداڵێک لە ئاوى بەنداوى بەستۆرەدا خنکا.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر، دوو مێردمنداڵ بۆ مەلەکردن چوونەتە بەنداوى بەستۆرە، یەکێکیان خنکاوە و ئەوەى دیکەش رزگارکراوە”.

ئەحمەد جەمال هەرکى، دانیشتوى بەستۆرە بە 964ـى وت، دوو مێردمنداڵ لەناو ئاوى بەنداوى بەستۆرە دەرهێنراونەتەوە و بۆ نەخۆشخانەى پیرمام گواستراونەتەوە، یەکیان بە ئامێرى هەناسەدان رزگارکراوە و ئەوەى تر گیانى لەدەستداوە.

مێردمنداڵە خنکاوەکە تەمەنى 15 ساڵە و ناوى (هـ، هــ،ع)ـە و دانیشتووى گوندى گراوە

24.6.2023، بەردی بناغەی بەنداوی بەستۆرە دانرا کە توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

بەنداوەکە دەکەوێتە بەرامبەر گوندی سێوەکە لە رێگەی چوون بۆ هەنارە و بەرامبەر ناحیەى بەستۆرە.

قوڵی گلدانەوەی ئاوی بەنداوەکە 30 مەترە و بەرزییەکەشی 35 مەتر دەبێت، درێژییەکەی لە سەرەوە 620 مەترە و لە قوڵاییەکەشی 300 مەترە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەگەر 10 خاڵ لەبەرچاو بگریت رێگری لە خنکان و ئاگرکەوتنە...

ئەگەر 10 خاڵ لەبەرچاو بگریت رێگری لە خنکان و ئاگرکەوتنەوە دەکەیت