له هەموو عێراقیش

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کەرکوک و كوردستان داوای دامەزراندن دەکەن

964+
كاروان ساڵحی – كەركوك

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستان داوای دامەزراندن دەکەن و ژمارەیان 56 هەزار دەرچووە، ئەوان بەردەرگای فەرمانگەی تەندروستیی كەركوكیان گرت و ناڕەزایی دەردەبڕن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.8.2024 دەرچووانی بەشە پزیشکییەكانی زانکۆ و پەیمانگاکانی  کەرکوک و هەرێمی کوردستان لە بەردەم بینای فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، هێزە ئەمنییەکانیش شەقامی سەرەکی بەردەم فەرمانگاکەیان داخست.
دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان نەك هەر لە كەركوك و هەرێمی كوردستان، بەڵكو لە هەموو عێراقدا داوای دامەزراندن دەكەن.
بە پێی وتەی یەكێك لە دەرچووەكان، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە پێویستیان بە 29 هەزار دەرچوو هەیە بۆ دامەزراندن، بەڵام ئەوان ژمارەیان 56 هەزار دەرچووە.
بە پێی زانیارییەكانی 964، كە لە دەرچووەكانی كەركوك دەستیكەوتووە، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەكانی عێراق دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنجامى پەڵپگرتنەکانى دامەزراندنى 168 کەسەکە رادەگەیەن...

ئەنجامى پەڵپگرتنەکانى دامەزراندنى 168 کەسەکە رادەگەیەنرێت