لە دژی مێرووی زیانبەخش

شارەوانیی چەمچەماڵ دارەکانی دەڕشێنێت

964+

ژێوار خدر

شارەوانیی چەمچەماڵ، هەڵمەتێکی بۆ رشاندنی درەختی بلوارەکان دەستپیکردووە بۆ پارێزگاریکردن لە وشک بوون و زەرد بوونیان.

رۆژی یەکشەممە، هۆبەی باخچەکانی شارەوانیی چەمچەماڵ دەستیانکردووە بە هەڵمەتی دەرمانڕشتن بەسەر درەختەکانی  شەقامەکانی ناوەندی شار و بلواری شەقامی کەرکوک – سلێمانی.

شارەوانییەکە لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردووەتەوە، باسی لە جۆری ئەو دەرمانە کردووە کە  لە هەڵمەتەکەدا بەکاری دەهێنن و دەڵێت، قڕکەری جاڵجاڵۆکەیە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو جالجاڵۆکەو مێرووانەی، کە لەسەر گەڵای دارەکان دەژین، گەڵای داری سەبەحبەح بەهۆیەوە زەرد و وشک دەبێت و هەڵدەوەرێت.

بەپێی پۆستەکەی شارەوانیی چەمچەماڵ، ئێستا هەڵمەتەکە تەنیا درەختەکانی بلواری شەقامەکان دەگرێتەوە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵمەتەکە دەبەنە باخچەکانی شارەکە و داری باخچەکانیش دەڕشێندرێن.

شارەوانی چەمچەماڵ: تاسەی نایاسایی ناهێڵین

شارەوانی چەمچەماڵ: تاسەی نایاسایی ناهێڵین