کلینکی نەخۆشییەکانی مەمک داتای کردووە

لە شەش مانگدا 16 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی تۆمارکراوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کلینکی نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی و لە شەش مانگدا هەزار 356 پشکنینی مامۆگرافی بۆ دەست نیشانکردنی پێش وەختەی شێرپەنجەی مەمك لە سلێمانی ئەنجامداوە.

لەو ژمارەیە، تەنیا 16 کەس وەک توشبوو تۆمارکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4.8.2024، ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ چوار و 863 نەخۆش سەردانی كلینكی چارەسەری نەخۆشییەكانی مەمك یان كردوە لەشاری سلێمانی و هەزار 545 نەخۆشیان بەشێوەی راستەوخۆ سەردانیان كردووە و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە”.

لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ و لە 1.1.2024 بۆ 31.6.2024، لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك هەزار 031 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 263 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها هەزار و 356 مامۆگرافی و 750 سۆنەریش ئەنجام دراوە، تەنیا 16 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە”.

لە ماوەی مانگێکدا حەوت حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمان...

لە ماوەی مانگێکدا حەوت حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی تۆمار کراوە

"شێرپەنجە من و سۆلاڤی بەیەکەوە دەبەستەوە"