پێشتریش خولى جۆراوجۆریان بۆ منداڵان كردووه‌ته‌وه
رێكخراوێكی سویسری ژنانى ئاغجەلەر كۆده‌كاته‌وه و باسی ته‌ندروستبوونى دووگیانیان بۆ ده‌كات
964+
عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە
رێكخراوێكى سویسری له سنوورى گونده‌كانى ئاغجه‌له‌ره، ژنانى ئه‌و سنووره‌ى كۆكردووه‌ته‌وه باسی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌كات كه چۆن ته‌ندروست ده‌بن له كاتى دووگیانی‌دا.
رێكخراوه‌كه، به هێڵی یارمەتی نێودەوڵەتیی سویسری ناسراوه ، ئەمڕۆ 3.8.2024 رووى له‌و سنووره كردووه و له‌یه‌كه‌مین قۆناغى چالاكییهكگانیشدا ژنانى گوندى گۆپته‌په‌ى له هۆڵێكدا كۆكرده‌وه.
ئانالیز مایرس پزیشكی تایبەتى ژنان لە رێکخراوهكه، له‌رێگه‌ى وه‌رگێڕه‌كه‌یه‌وه بە 964 وت، ئامانج لەسەردانەکەیان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، زیاتر گرنگی دانە بە ته‌ندروستى ژنان و توانیویانه چەندین رێنمای گرنگیان پێشکەشبکەن.
وتیشی “ئەو رێنماییانەی پێشكه‌شمان كردوون بیریتی بوون له‌وه‌ى كه چۆن ژنان ئاگاداری خۆیان بن لە کاتی دووگیانی‌دا، چ خوادنێک باشە بیخۆن و مادەی پڕۆتین و کلیسیۆم بەدەست بهێنن، چۆنیش کۆرپەكهیان تەندروست بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو نزیكه‌ى دوو هه‌فته له‌و سنووره ده‌مێننه‌وه و ده‌یانه‌وێت تەواوی خانمان له گوندەکانی سنوری ناحیەی ئاغجەلەر و دەوروبەری سوودمه‌ندى پڕۆگرامه‌كه‌یان بن.
یه‌كه‌مجار نییه، ئه‌م رێكخراوه چالاكی له سنوورى ئاغجه‌له‌ر ئه‌نجام ده‌دات پێشتریش له 16.7.2024 خوله‌كانى فێربوونى زمانى ئینگلیزى و وێنه‌كێشان و رێنمایی ته‌ندروستی بۆ منداڵانی تەمەن پێنج ساڵان و ئەو منداڵانەی کە ئەمساڵ دەچنە قوتابخانە لەگەڵ قوتابیانی پۆلی یەک و دووی بنەرەتی ساڵى پار ئه‌نجام داوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن