دەستیشیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلدا گرتووە
قایمقامیەتی دوکان بازاڕ و شەقامەکانی رێکخستەوە
964+
ژێوار خدر
لە هەڵمەتێکدا، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای دوکان بە هاوکاری لەگەڵ شارەوانی و هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەزاکە، ناو بازاڕ و شەقامەکانیان لە زیادەڕۆیی پاک کردەوە و دەستیشیان گرت بەرسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی دوکاندارەکاندا.
قایمقامیەتی قەزای دوکان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، زیادەڕۆییەکانی ناو بازاڕ سەر شەقام و رۆخی شەقامە گشتیەکان، جگە لە درووستکردنی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران ببووە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک و سیمایەکی ناشیرینیشی بە بازاڕەکە بەخشی بوو، بۆیە بڕیارماندا ناو بازاڕی شارەکە بەشێوەیەکی شارستانی رێکبخەینەوە و زیادەڕۆییەکان لابەرین.
لە راگەیاندراوەکەی قایمقامیەتی دوکاندا هاتووە، دەستیان بەسەر چەند کەلوپەلێکی خاوەن دوکانەکانیشدا گرتووە، بەهۆی ئەوەی پێشتر ئاگادار کراونەتەوە کە ئەو شتانە لەسەر شەقامەکان لابەرن بەڵام پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
شارەوانی قەزاکە، داوای لە خاوەن کار و فرۆشیاران کردووە، پابەندی رێنماییەکان بن و رێز لە سیمای گەشتیاری ناوچەکە بگرن.