بابه‌ته‌كه‌ ماده‌ى هۆشبه‌ره‌

ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنى 2 تۆمەتباری راگه‌یاند

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاسایشی راپەڕین ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، هێزەکانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر لەناو قەڵادزێ، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووه‌.
به‌قسه‌ى ئاسایش، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە بەردەم دادگا و پۆلیس دانیان ناوە بە تاوانەکەیانداو بە بڕیاری دادوەریش بەپێی ماددەی 26 له یاسایی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگیرکران.
لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، بۆ زانینی جۆری ماددەکەشی نمونەیەکی لێ بەڕێکرا بۆ تاقیگەی پزیشکی لە سلێمانی، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

ئۆتۆمبێڵێکی نەهێشتنی تاوان دوو ئۆتۆمبێڵی دیکەی شێلا

ئۆتۆمبێڵێکی نەهێشتنی تاوان دوو ئۆتۆمبێڵی دیکەی شێلا