لە سلێمانی
کچانی تالاسیمیا ئازارەکانیان لە رێگەی تابلۆکانیان نمایش کرد
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ کۆمەڵەی تالاسیمیا پێشانگایەکی بۆ 17 توشبوو کردەوە بۆ سەرجەم تەمەنە جیاوازەکان، تێیدا ئازارەکانی خۆیان لە رێگەی تابلۆکانیانەوە خستەروو.
ئاوێزە فەخرەدین تووشبویەکی تالاسیمیایە بە 964 وت، ئەو تابلۆیانە بە رادەیەکی زۆر رەنگدانەوەی ئێش و ئازارەکانیان پیشان دەدات.
باسی لەوەکرد، ئەو تابلۆیەی کێشاویەتی لە کاتی ئازارێکی زۆری سەرە خوێنیدا کێشاویەتی، بەو پێیەی ئارەزووی وێنەکێشانی هەبووە و توانیویەتی تەواوی بکات تابلۆکە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەندێک جار بەهۆی کەمی خوێن و دەستنەکەوتنیەوە ناڕەحەتی زۆری تووشبوە، چارەسەرەکان لەلایەکەوە سوودیان پێدەبەخشێت و لەلایەکی دیکەوە زیانیان پێدەبەخشێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن