رەگەزنامەکەی کوێیە؟

تەرمی کەسێک لە نزیک مەرزی باشماخ دۆزرایەوە

+964

کامیار کەمال – پێنجوێن

تەرمی کەسێکی تەمەن 21 ساڵ لە نزیک مەرزی باشماخ دۆزراوەتەوە کە هیچ ئاسەوارێکی لێدان و گولـلەشی پێوە نییە.

رائید سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو لە نزیک مەرزی باشماخ، کە مەرزێکی دیکەی لێیە و پێی دەوترێت مەرزی خوێکە دۆزراوەتەوە.

وتیشی، ئەو کەسە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵە و رەگەزنامەی وڵاتێکی ئەوروپی هەیە و ویستوویەتی بە قاچاغ بچێتەوە ئێران و پێدەچێت بۆ سەردانی کەسوکاری چووبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمەکە دوای هەڵگرتنەوەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بۆ توێکاری و لێکۆڵینەوە و پێدەچێت ئەو کەسە جەڵدە لێی دابێت و مردبێت، ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەرمى هاوڵاتییەک لەناو کەلاوەیەکدا دۆزرایەوە

تەرمى هاوڵاتییەک لەناو کەلاوەیەکدا دۆزرایەوە