964 سۆراغى كردوون

دوو خێزانه‌ ئه‌فغانیه‌كه‌ هه‌ر له‌ كۆیه‌ن و له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌خه‌ون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ئه‌و دوو خێزانه‌ ئه‌فغانییه‌ى كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ مانگێكه‌ هێندراونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی سۆراغى 964 دوو خێزانه‌كه‌ هه‌ر له‌ كۆیه‌ن و له ‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌خه‌ون.

لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كه‌ راسته‌وخۆ چاودێری دۆخى ئه‌م دوو خێزانه‌ ده‌كات، نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى قه‌زاى كۆیه‌یه‌.

سه‌نگه‌ر عوسمان، به‌رپرسی ئه‌م نووسینگه‌یه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، هه‌ر دوو خێزانه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان پێنج كه‌سه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید دكتۆر خالیدن له‌ كۆیه‌.

وتیشی “چه‌ند جارێك راپۆرتمان له‌سه‌ر ئه‌م دوو خێزانه‌ بۆ سه‌رووى خۆمان ناردووه‌ و قسه‌شمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستاش هیچیان بۆ نه‌كراوه‌ و هه‌ر لێره‌ ماون”.

نووسینگه‌ى مافى مرۆڤى كۆیه‌ به‌ زمانى فارسی قسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو خێزانه‌ ده‌كه‌ن و له‌بارودۆخیان ده‌پرسن، پێیان وتبوون له‌چه‌ند رۆژى رابردوو لیژنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى كردوون و چاوپێكه‌وتنیان كردووه‌، پێشنیاریان بۆ كردبوون بچنه‌ به‌غدا به‌ڵام دوو خێزانه‌كه‌ ئه‌وه‌یان ره‌تكردبووه‌ و پێیان باشتر بووه‌ هه‌ر له‌ كۆیه‌ بمێننه‌وه‌.

وه‌ك ئه‌وه‌ى دوو خێزانه‌ ئه‌فغانییه‌كه‌ بۆ نووسینگه‌ى مافى مرۆڤى كۆیه‌ باسیان كردووه‌، زياتر لە مانگێك له‌مه‌وبه‌ر قاچاغچییه‌ك به‌ نیازى بردیان بۆ وڵاتى توركیا له‌ سنوورى هه‌ولێر داینابوون، ئه‌وانیش دواى مانه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێك دەچنە كه‌مپێكی زاخۆ بەڵام سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سنوورى هه‌ولێر و ماوه‌ى شه‌ش رۆژ له‌ مزگه‌وتى گوندى باوه‌قوب له‌ سنورى كۆیه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و دواتریش به‌هۆى ئه‌وه‌ى سێ له‌ ئه‌ندامانى ئه‌م دوو خێزانه‌ نه‌خۆش كه‌وتبوون له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى مافى مرۆڤه‌ ده‌برێنه‌ نه‌خۆشخانه‌ى كۆیه‌ و تا ئێستاش هه‌ر له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

سه‌نگه‌ر عوسمان ده‌ڵێت “تاوه‌كو ئه‌م دوو خێزانه‌ له‌ كۆیه‌ بمێننه‌وه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى قه‌زا چاودێرییان ده‌كه‌ین و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كه‌ین”.

خێزانەکەی وایانزانی رفێندراوە بەڵام دەرکەوت پارەیان ل...

خێزانەکەی وایانزانی رفێندراوە بەڵام دەرکەوت پارەیان لە باوکیان بردووە