کاریگەری چییە؟

سەرۆکی دادگا چووە لای پۆلیسەکانی گەرمیان دەڵێن؛ ئاژەڵ زیادیکردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڵێت، “ئەو بڕیارانەی دادگا کە دژی سەرپێچیکاران دەرکراون، کاریگەری لەسەر زیادبوونی رێژەی ئاژەڵە کێوییەکانی و کەمبوونەوەی دیاردەی راوکردن هەبووە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک – گەرمیان سەردانی پۆلیسی ژینگە و دارستانی گەرمیانی کرد.

هاشم عەلی وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە 964ی وت، “پاش سەردانی دادوەری دادگا تێهەڵچوونەوە، بەمەبەستی باشتر ئاگادار بوون و بینینی ئاژەڵە کێوییەکان کە کاریگەری ئەو بڕیارانەی دادگا کە دژ بە سەرپێچیکاران دەرکراوە سەردانی ناوچە کێوییەکانی گەرمیانمان کردووە”.

بە قسەی وتەبێژەکەی پۆلیس، “بڕیارەکانی دادوەر لەبارەی سزای سەرپێچیکاران، کاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاژەڵە کێوییەکان هەبووە وە دیاردەی ڕاوکردن زۆر کەم کردووەتەوە”.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان هۆکاری ئەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ئیجرائاتە توندانەی کە دادگای لێکۆڵینەوە دژی تاوانباران کردوویانە و هەرکەسێک لەسەر راوکردن دەستگیرکرابێ ئەستەمە ئازاد کرابێت، بەبێ لێکۆڵینەوە و سزادانی.

لەماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە گەرمیان، 130 کەس لەکاتی راوکردن دەستگیرکراون و دەسبەسەر پێداویستیەکانیشیاندا گیراوە، لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا بە بڕی چوار ملیۆن و 345 ھەزار دینار راوچیەکان سزا دراون.

لە گەرمیان 130 راوچی دەستگیرکراون

لە گەرمیان 130 راوچی دەستگیرکراون

کارەبای گەرمیان راژەی 33 فەرمانبەری سنوورەکەی دەوێت

کارەبای گەرمیان راژەی 33 فەرمانبەری سنوورەکەی دەوێت

پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا