بۆ یه‌كه‌مجاره
هه‌ڵه‌بجه خزمه‌تگوزاریه‌كى ته‌ندروستى بۆ تووشبوانى ئۆتیزم دابینكرد
964+
فەرهاد حەسەن
له هه‌ڵه‌بجه بۆ یه‌كه‌مجار خزمه‌تگوزاریه‌كی ته‌ندروستى نوێ بۆ ددان، بۆ توشبووانى ئۆتیزم دابینكرا و به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئۆتیزمیش ده‌ڵێت، خزمه‌تگوزارییه‌كه بێ به‌رانبه‌ره.
له‌ئه‌مڕۆوه ئاگادارییه‌ك بۆ سەرجەم كه‌سوكارى خاوه‌ن ئۆتیزم له سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه بۆ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ددان ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیان پێویستیان بوو په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكرێت بۆئه‌وه‌ى له سه‌نته‌ره‌وه ره‌وانه‌ى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى ددان بكرێن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له تووشبوانه‌ى ئۆتیزم پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌رى ددان هه‌بێت ئه‌وان پێویسته بنێردرێته نه‌خۆشخانه‌ى كیمیاباران له هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى.
ئاوارە نەورۆز، بەڕێوه‌بەری سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە به 964ـى راگه‌یاند، خزمه‌تگوزارییه‌كه یه‌كه‌مجاره و به‌بێ به‌رامبه‌ریش بۆ منداڵانى خاوه‌ن ئۆتیزم له هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی “پێشتر حاڵه‌تمان هه‌بووه دۆخى زۆر خراپ بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى خاوه‌ن ئۆتیزمیش تایبه‌تمه‌ندى ته‌ندروستیان هه‌یه بۆیه پێویست بوو ئه‌م خزمه‌تگوزارییه جێبه‌جێ بكرێت”.
خزمه‌تگوزارییه‌كه به‌پێی رێنماییه‌كى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه كه پێویسته خزمه‌تگوزارى جیاجیاى ته‌ندروستى بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان دابین بكات.
ئاواره، باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا له سه‌نته‌ره‌كه‌یان 40 منداڵ كه خاوه‌نى ئۆتیزمن به‌فه‌رمى تۆماركراون، به‌ڵام له هه‌ڵه‌بجه زیاتر له‌و ژماره‌یه هه‌یه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش هه‌موو خاوه‌ن حاڵه‌ته‌كان به‌بێ جیاوازى ده‌گرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، كه پێویسته كه‌سوكارى ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیان پێویستى به پزیشكى ددان هه‌بوو، سه‌ره‌تا سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كه‌یان بكه‌ن و به‌نووسراوى فه‌رمى سه‌نته‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان بكرێت.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئاگادارییه‌كهش بڵاوكراوه‌ته‌وه، پزیشكانى ددان ئه‌وانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌ده‌ن له رۆژانى یه‌كشه‌ممه، دووشه‌ممه و سێشه‌ممه له نەخۆشخانەی کیمیاباران ئاماده ده‌بن.