وەزیری واژۆی كرد
پلەی عەقیدەكانی ئاسایشی ناوخۆی كوردستان بەرز دەكرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرای كرد، وەزیری ناوخۆ واژۆی لە سەر هەمواری رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد، راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆش لینكی زانیارییەكانی بڵاوكردەوە.
هێمن میرانی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك ئەمڕۆ چوارشەممە پۆستێكی كردووە و دەڵێت، وەزیری ناوخۆ واژۆی لە سەر هەمواری رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.
هەروەها نووسیویەتی، بە پێی هەمواری نوێ، ئەو ئەفسەرانەی لە پلەی عەقیدن و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان بۆ عەمید، لە کاتی فەراهەمبوونی مەرجە یاساییەکان، دەکرێت لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بن لە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆدا.
میرانی ئاماژەی بەوە داوە، “بەم جۆرە داواکاری سەدان عەقید کە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە جەنابی وەزیر، جێبەجێ دەبێت”.
هاوكات پەیجی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆ هەر ئەمڕۆ هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی “موژدە بۆ عەقیدەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ”.
تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی پلەرزکردنەوەی ئەفسەران و دانانیان له پایەکانیان هەموار کردەوە، بە پێی مادەی چوارەم خاڵی دووەم، بڕگەی سێیەم پلەی عەقید بۆ عەمید، پێویستە عەقیدەکە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بێت لە پەیکەری پەسندکردنی رێکخراودا.
هاوكات زانیاریی زیاتریان لە لینكێكدا داناوە، كە ئەمە لینكەكەیە.
لە وەزارەتی ناوخۆ ناوی 202 کەس هاتەوە بۆ دامەزراندن
وەزارەتی ناوخۆ
هێمن میرانی وا دەڵێت
"کۆمپانیا و خێزانە دەوڵەمەندەکان بازرگانی بە کرێکارانەوە دەکەن"
لە بەسڕە
وەزیری ناوخۆی عێراق خۆی سەرپەرشتی ئاسایشی یاریی عێراق و ئوردن دەكات
ئەوەی خوا پێیخۆش نییە کردوویانە
لە کەرکوک 12 تۆمەتبار دەستگیرکران؛ چواریان داواکراو بوون
وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونیكردەوە