ڤیدیۆ… له بهغدا كاردانهوه بهرامبهر سووتاندنی قورئانی پیرۆز گرژی لێكهوتهوه
964+
دێسكی كوردی – بهغدا
هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندانێکیان لە نزیک بارەگای باڵیۆزخانەی سوێد لە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوەپێکرد، كه وەك ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە رووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵم كۆببوونهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی كانوونی دووهم، لە کاردانەوەی سووتاندنی كۆپییهكی قورئانی پیرۆز، کە لە لایەن راستڕەوی دانیمارکی “راسموس پالودان” سوتێنرا، لە نزیک بارەگای باڵیۆزخانەی سوێد لە ناوچەی ئەلعەلاوی لە نێو رێوشوێنێکی توندی ئەمنیدا خۆپێشاندەران لەسەر داوای چەند لایەنێکی سیاسی کۆبوونەوە.
خۆپێشاندەران کە لەنێویاندا پیاوانی ئایینی ههبوو، دروشمی داخستنی باڵیۆزخانەی سوێدیان بەرزکردەوە و هەڕەشەی پەرەسەندنی ناڕەزایهتییەکانیان دەکرد.
پەیامنێری تۆڕی 964 له شوێنی خوپێشاندهران ئامادهبوو، ئهوهشی بینی كه کۆمەڵێکی زۆر لە خۆپێشاندەران هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەکە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان کە ئەرکی پاراستنی بیناکەیان پێسپێردرابوو، رێگرییان لێكردن و دواتر بڵاوهیان پێكردن.
هەندێک لە خۆپێشاندەران بەردیان گرتە هێزە ئەمنییەکان و ئەوانیش بە دار و لێدان وەڵامیان دانەوە.
یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە بۆ تۆڕی 964 رایگەیاند، لە ئەنجامی برینداربوون و بەرکەوتن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، بڕیارمان دا خۆپێشاندانهكه كۆتایی پێبهێنین و پاشهكشێمان كرد.
بهڵام وتیشی “لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی دیاردەکانی سووکایەتیکردن بە ئایینی ئیسلام و قورئانی پیرۆز، هەڵویستی توندترمان دەبێت”.