• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

لە سلێمانى

44 کتێبى رووپۆشکراو بە ماددەى هۆشبەر دەستى بەسەردا گیرا

964+

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى هەرێم، دەستیگرت بەسەر 44 کتێبى رووپۆشکراو بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە کە ویستویەتى ئەو پەرتوکانە لە پێنجوێنەوە داخلى سلێمانى بکات و دواتر بۆ بەریتانیا بیانگوێزێتەوە.

بەپێى راگەیەندراوێکى دەزگاى ئاسایشى هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی پشکنینی زانستی لە تاقیگەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی پشکنین بۆ کتێبەکان دەکات، لە ئەنجامەکانی پشکنینەکانی تاقیگە دەریخست کتێبەکان (مەلزەمە)کان، رووپۆشکراون بە ماددەی ( ئەمفیتامین ) کریستاڵ.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە چالاکییەکە لەسەر بنەماڵى هەواڵگرى پێشوەخت و دوای بەدواداچوونى ورد ئەنجامدراوە.

“بازرگانان ویستویانە بە تەکنیکێکی نوێ ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەی ترانزێت لە پێنجوێنەوە بهێننە سلێمانى و دواتر بیگوازنەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا، بەڵام بە لێهاتوویی هێزەکانی ئاسایش و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانر تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و سەرجەم کتێبەکان دەستیان بەسەردابگیریت”، سەلام عەبدولخالق وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى هەرێم وا دەڵێت.

روونیشکراوەتەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

رۆژى 17.7.2024، ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا، ئامارى هەشت مانگ و نیوى رابردوو، 24ـى تشرینى یەکەمى 2023 تا 12ـى تەمووزى 2024ـى بڵاوکردەوە،

بەپێى ئەو راگەیەنراوە بێت، لەو ماوەیەدا دەیان کەس بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە بازرگانى ناوخۆیى و دەرەکى و نێودەوڵەتى تێدایە.

هەر لەو ماوەیەدا 952 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستیبەسەرداگیراوە بەم شێوەیە:

5 کیلۆگرام جۆرى هێرۆین

89 کیلۆگرام جۆرى حەشیش

3 کیلۆگرام جۆرى ماریجوانا

28 کیلۆگرام جۆرى تلیاک

205 کیلۆگرام جۆرى کریستاڵ

51 کیلۆگرام جۆرى کریستاڵى تێکەڵ شلەمەنى

365 کیلۆگرام جۆرى حەبى هۆشبەر لە جۆرى کاپتاگۆن کە دوو ملیۆن و 200 هەزار دەنکە

206 کیلۆگرام جۆرى حەبى جۆرى کاپتاگۆن پێچراوە بە فوم  کە ملیۆنێک و 200 هەزار دەنکە

28 هەزار و 944 شیت حەبى هۆشبەر لە جۆرى ترامادۆڵ

لە هەشت مانگدا نزیکەى یەک هەزار کیلۆگرام مادەى هۆشبەر �...

لە هەشت مانگدا نزیکەى یەک هەزار کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیراوە

 خاوەن زەوییەکانی گردجوتیار له باج و رسوماتەكانى تۆماركردن دەبەخشرێن

زەوییەكانی قەرەبووی گردجوتیار، فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر

شارەوانی هەولێر ئاگاداری کردوونەتەوە

 خاوەن زەوییەکانی گردجوتیار له باج و رسوماتەكانى تۆماركردن دەبەخشرێن

964+

توانا نەقی

خاوەن زەوییەکانی کەرتی گردجوتیار لە هەولێر له باج و رسوماتەكانى تۆماركردن دەبەخشرێن و شارەوانیش دەڵێت ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی مافەکانیانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە،   وەزارەتی شارەوانى و گەشت و گوزار بڕیاریدوە بە لێخۆش بوون له سەرجەم باج و رسوماتەکانی تۆمارکردن واتە بە ناوکردن لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتیانە ئەو زەویانەیان وەک قەرەبوو بۆ دیاری کراوە و لەکاتی تۆمار کردنی و بیکەن بە ناوی خۆیانەوە دەبەخشرێن.

شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگادارى خاوەن زەويەكانى  ژمارە 15 تاوەکو 1150 و 2571 تاوەکو 3498 لە کەرتی گردجوتیار دەكەينەوە ئەوانەی تاوەكو ئێستا مامەڵەی خۆماڵەكردنيان ئەنجام نەداوه سەردانی دادگاى بەرايى هەولێر6 ياخود سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بكەن  بەمەبەستی وەرگرتنى زانيارى و وەرگرتنى پسولەی پێڕاگەیاندن.

گەڕەكی “زەوییەکانی قەرەبووی گردجوتیار”، راستەوخۆ دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری و بە پێی راگەیاندراوی شارەوانیی هەولێر، لە ساڵی رابردوو تا ئێستا کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێکراوە، لەوانە دروستکردن و قیرتاوکردنی دوو شەقامی گرنگی 40 مەتری و 60 مەتری و هەروەها دانانی سێکتەری ئاو بە شێوەیەکی زانستی.

پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ قەرەبووی گردجوتیار کەوتە بواری ?...

پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ قەرەبووی گردجوتیار کەوتە بواری جێبەجێکردن