"گومان دەکرێت بە دەست بێت"

لە  چەند شوێنێکی چیای زۆزک ئاگر کەوتەوە

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لە ماوەی نیو کاتژمێری ئەم ئێوارەیەدا لە سەر رێگای هاملتۆن و لە چیای زۆزک هەشت ئاگری جیا کەوتنەوە.

ئاگر لە چیای زۆزک و لە نزیکی گوندی بەرزێوە و هەوارە کۆن كەوتووەتەوە، بەهۆی ئاگرەکان رووبەرێکی زۆری پووش و پەلاش سووتاون و ژمارەیەکی زۆر لە دار بەڕووی بەتەمەن بوون بە خەڵوز، بەرگریی شارستانیش دەڵێت، گومان دەکەین ئاگرەكان بە دەستی ئەنقەسەت كرابنەوە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، ئاگادار کراینەوە لە بوونی چەند حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە، ئێستا بە پێنج تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکاتین لە چیای زۆزک، ئێستا نزیکبووینەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكان.

وتیشی، “گومان دەکەین ئاگرەکان بە دەستی ئەنقەست بن، بەڵام جارێ تەنیا گومانە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان دەستیپێکردووە، دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین”.

دەشلێت، هەشت ئاگر لە شوێنی جیاجیا هەبوو لە ناوچەکانی ،(لۆفەکانی رواندز، نزیکی پەیمانگای رواندز، ناوکێلان، بەرزێوە، چیای زۆزک، پردی نەوەکانی ئەیلول)، دوو ئاگریان گەورە بوون.

دوو ساڵ پێش ئێستاش لە چیای زۆزك ئاگر کەوتەوە و ماوەی زیاتر لە 24 کاتژمێر شاخەکە سووتا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەدەستی ئەنقەست ئاگر بەردرایە کارگەی دروستکردنی خەڵوز

بەدەستی ئەنقەست ئاگر بەردرایە کارگەی دروستکردنی خەڵوز