• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی سەرکەپکان گەیشتووەتە نیوە

کارکردن لە پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی ناحیەی سەکەپکان وێنە: شارەوانی سەرکەپکان

بە تەواوبوونی گرفتی ئاوەڕۆیان نامێنێ

پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی سەرکەپکان گەیشتووەتە نیوە

+964

ژێوار خدر

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی لە ناحیەی سەرکەپکانی ئیدارەی راپەڕین دەستیپێکرد، پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ جێبەجی دەکرێت و بە تەواوبوونی گرفتی ئاوەڕۆی ناحیەکە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە مەولود حەمەد، سەرۆکی شارەوانیی سەرکەپکان بە 964ی وت، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی سەرکەپکان دەستیپێکرد و بڕیارە لە ماوەی دوو مانگدا تەواو بێت، پڕۆژەکە بە گوژمەی 139 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی راپەڕین جێبەجێ دەکرێت.

بە پێی وتەی سەرۆکی شارەوانی، ئاوەڕۆی سندوقی بە درێژای 245 م لە گەڕەکی شێبانی ناحیەکە جێبەجێ دەکرێت، لە سەرەتای گەڕەکەکەوە دەستپێدەکات و تا نزیکی ئاوەڕۆی گۆڕستانی گەورەی سەرکەپکان درێژ دەبێتەوە.

ئەو ئاوەڕۆیە سندوقییە، کۆکردنەوەی هەموو ئاو و زێرابەکانی ناحیەی سەرکەپکان لەخۆدەگرێت، تاوەکو ئێستا %90ی گەڕەکەکانی ئەو ناحییەیە کێشەی ئاوەڕۆیان بۆ جێبەجێکراوە و بە وتەی مەولود حەمەد، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە دەست دەکرێت بە جوانکاری و قیڕتاوکردن و کۆنکریت کردنی گەڕەکەکانی ناحیەی سەرکەپکان.

ناحیەی سەرکەپکان، یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای رانیە لە ئیدارەی راپەڕین، ناوەندەکەی شارۆچکەی  سەرکەپکانە، ژمارەی دانیشتووانی ناحیەکە لە ساڵی 2020دا هەشت هەزار و 957 کەس بووە.

شەقامی جووتسایدی رانیە - سەرکەپکان تەواودەکرێت

شەقامی جووتسایدی رانیە - سەرکەپکان تەواودەکرێت

بەشێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی هەناسەدانی منداڵان دەکرێتەوە

بینای نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە وێنە: تەندروستی سلێمانی

لە سلێمانی

بەشێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی هەناسەدانی منداڵان دەکرێتەوە

964+

ژێوار خدر

تەندروستی سلێمانی بەشێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی هەناسەدانی منداڵان لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025 رایگەیاند، بەشەکە لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کراوەتەوە و لەنەخۆشخانەکە، پزیشكانی پسپۆڕ هەموو ئەو منداڵانە دەبینین كە نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە وەك رەبۆ، هەناسەتوندی و كۆكەی درێژخایەن.

دەشڵێت، ئێستا تەنیا رۆژانی چوارشەممە ئەو منداڵانە دەبینرێن، کە نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە، بەڵام هەوڵ دەدرێت لەداهاتوودا بەشەكە فراوانتر بكرێت و زۆرینەی ئەو ئامێرانە دابین بكرێت كە پێویستن بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە.

روونیشێکردووەتەوە، ئەم بەشە دەبێتە یەكەم بەش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تایبەت بە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدانی منداڵان و پزیشكی پسپۆڕی تایبەت بە نەخۆشیەكانی هەناسەدانی منداڵان دەوامی تێدابکەن و بڕیاریشە لە داهاتوودا بینینی منداڵ بکرێتە هەموو رۆژێک و هەموو جۆرە چارەسەرێکیش بکرێت لە بەشەکەدا.

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دە...

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دەدەین