بۆ هه‌ر ده‌نكێك زیاتر له 90 گوڵه گه‌نم
جوتیارێکى هه‌ولێر گه‌نمێكى ده‌گمه‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنێت
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
جوتیارێکی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ یەکەمین جار گه‌نمێكی ده‌گمه‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه بۆ هه‌ر ده‌نكه گه‌نمێك زیاتر له 90 گوڵه گه‌نمى به‌رهه‌مهێناوه.
حاجی عه‌بدولقادر چاوشین، خەڵکی گوندی پۆریجەی قەزای قوشتەپەیە، به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌م جۆره گه‌نمه‌ى چاندووه.
وتیشی “لە رێگای سۆشیاڵ میدیاوە یه‌كه‌مجار ئه‌م جۆره گهنمهم بینیوه‌و دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه هى جوتیارێكی وڵاتى تونسه و له‌وێوه بۆم هات”.
ساڵى رابردوو یه‌كه‌مجار ئه‌و گه‌نمه‌ى چاندووه، به‌ڵام به‌قسه‌ى خۆى به‌رهه‌مه‌كه‌ى باش نه‌بووه، كه بۆ نۆ کیلۆگهنم نزیکەی دوو تۆن گەنمى به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر ده‌نكێك گه‌نم 90 تاوه‌كو 94 گوڵه گه‌نمى به‌رهه‌م هێناوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پاره‌ى گه‌نم
گهیشتنهكهى دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ى پێده‌چێت
ره‌زامه‌ندى درا 158 ملیار دینار پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ هه‌رێم بنێردرێت
هەواڵەکان
لە هەولێر و كەركوک گردبوونەوە كرا و جوتیارانیش بۆ پارەی گەنم چوونە بەغدا
"تا ته‌واوى پاره‌كه نه‌نێرن ناگه‌ڕێینه‌وه"
شاندێكی جوتیارانى هه‌رێم بۆ پاره‌ى گه‌نم چوونه‌ته‌وه به‌غدا
هه‌فته‌یه‌كیشه له هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستپێكراوه