لە دهۆک

شەش بیانى بە تۆمەتى بەزاندنى سنوور دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

هێزەکانى پاسەوانى سنوور لە دهۆک، هەشت کەسیان دەستگیرکرد کە هەواڵى بەزاندنى سنووریانداوە، لەو ژمارەیە شەش کەسیان بیانین.

فەرماندەى هێزی پاسەوانى سنوور بڵاویکردەوە، لە درێژەى رووبەڕووبونەوەکانیان بۆ حاڵەتەکانى دزەکردن و قاچاخچیەتى، هێزەکانیان توانیویانپ لە سنوورى پارێزگاى دهۆک هەشت کەس دەستگیر بکەن، کە شەش کەسیان بیانى بوون.

بەپێى راگەیەندراوەکە، ئەو کەسانە ویستویانە بە شێوەیەکى نایاسایى لە سنوورە ئیدارییەکانى پارێزگاى هەولێرەوە دزە بکەن.

ئێستا رێوشوێنى یاسایى بەرامبەر ئەو کەسانە گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت.

لە سلێمانى و دهۆک 26 کەس لەسەر بەزاندنى سنوور دەستگیرکر...

لە سلێمانى و دهۆک 26 کەس لەسەر بەزاندنى سنوور دەستگیرکران