وێنه: سۆشیاڵ میدیا
نرخی یه‌ك كیلۆ گه‌یشتبووه 1500 دینار
قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر هاورده‌كردنى كه‌له‌م و قه‌ڕنابیت هه‌ڵگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر هاورده‌كردنى هه‌ردوو به‌رهه‌مى قه‌ڕنابیت و كه‌له‌م بۆ ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیراوه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو به‌رهه‌مه له‌ناوخۆدا نرخه‌كانیان زۆر بهرزبوبووهوه.
بڕیاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمه‌وه دراوه دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى چاودێریكردنى بازاڕ تێبینى گرانبوونى نرخه‌كانیان كردبوو.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى پارێزگاى دهۆك ئه‌م بڕیاره‌ى وهزارهتهكهیانى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ گرانبوونى نرخه‌كانیان گێڕایه‌وه.
وتیشی “نرخى یه‌ك كیلۆ بۆ هه‌ریه‌ك له كه‌له‌م و قهڕنابێت بۆ هه‌زار و 500 دینار بهرزبوبووهوه، ئه‌مه‌ش بۆ ناوخۆى هه‌رێم له سودو قازانجى هاوڵاتیاندا نه‌بوو، بۆیه بڕیارى قهدهغهكردنهكهى هه‌ڵگیرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نازاندرێت هه‌ڵگیرانى قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر ئه‌م دوو به‌رهه‌مه تاوه‌كو كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام وتى “به‌پێی خواستى ناوخۆ و ئاستى نرخه‌كه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه ده‌درێت”.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م دوو به‌رهه‌مه زۆر به كه‌مى له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌چێندرێن و ئه‌وه‌ى دهشچێندرێت ناتوانێت خواستى بازاڕه‌كانى ناوخۆ پڕبكاته‌وه، بۆیه په‌نا بۆ هاورده‌كردن ده‌درێت.
هاوردەکردن
"دەرەجە دوو بە 1000 دینار و بەریش ناکەوێ"
تەماتە تادێت زیاتر خۆی سوور دەکاتەوە و گران دەبێت
چی پێشکەش دەکەن؟
ئۆمۆدا و جەیکۆ بە فەرمی دێنە ناو بازاڕی كوردستان و عێراقه‌وه
تەنیا تەماتە خۆی جیڕکردووەتەوە و دانابەزێ
کرانەوەی مەرزەکانی کوردستان هەرزانی خستە وڵات
"گرێبەستی نوێ مەکەن"