كۆیە
سێ بەنزینخانە سزادران و دادەخرێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
قایمقامییەتی كۆیە سێ بەنزیخانەی بەهۆی خراپیی كوالێتیی بەنزینەكەیان سزا دا.
لە راگەیاندراوێكدا قایمقامییەتی قەزاكەدا، كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە هاتووە، “لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینەکانی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامییەتی قەزای کویە دوای ناردنی نموونەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی ناوەندی کۆیە بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان، بەهۆی خراپیی کوالێتی بەنزینەکانیانەوە، بە بڕ و شێوازی جیاواز ئەم بەنزینخانانە سزادران:
بەنزینخانەی دیارکۆ لە ناو کۆیە، بە بڕی 500 هەزار دینار غەرامە و دوو رۆژ داخستن.
بەنزینخانەی ئاریا لە ناو کۆیە، بە بڕی سێ ملیۆن و سێسەد هەزار دینار غەرامە و داخستنی بۆ ماوەی 14 رۆژ.
بەنزینخانەی شارەکەم لە ناو کۆیە بە بڕی دوو ملیۆن دینار غەرامە و داخستنی بۆ ماوەی شەش رۆژ.