پۆلیس پلانى نوێی هه‌یه
له دهۆك سیستمى پاراستنى ناو بازاڕه‌كان رێكده‌خرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دهۆك، نوێنه‌رى بازاڕ و به‌شێك له كۆمپانیاكانى سكویریتی كۆكرده‌وه و پێیوتن پێویسته ئه‌منیه‌تى ناو بازاڕ توندوتۆڵ‌تر بكرێت و پاسه‌وانه‌كانیش رێكبخرێنه‌وه.
تا ئێستا، به‌شێكى بازاڕه‌كانى دهۆك له‌لایه‌ن كۆمپانیا و به‌شێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كان وه‌ك تاكه‌كه‌س ده‌پارێزرێن، پۆلیسیش ده‌یه‌وێت سیستمى پاراستنى بازاڕه‌كه‌ى بگۆڕێت و راده‌ستى كۆمپانیاكانى بكات.
ئه‌مڕۆ پۆلیسى ئه‌م پارێزگایه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاى کودیرا بۆ تەکنولوجی و هاریکار بۆ سکیورتی و نوێنه‌رانى بازاڕه‌كه كۆبووه‌وه.
هێمن سلێمان، وته‌بێژى پۆلیسی پارێزگاى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت به‌رپرسیاریەتیى پاراستنى بازاڕه‌كان له ئه‌ستۆى كۆمپانیاكاندا بن و كه‌سانى گونجاو و راهێندراو بۆ پاسه‌وانیكردنى بازاڕ دابندرێن.
وتیشی “هه‌رچه‌نده ناو و زانیاری ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ى پاسه‌وانى بازاڕه‌كانى دهۆك ده‌كه‌ن، لاى ئێمه هه‌یه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت لایه‌نێكی فه‌رمى وه‌ك كۆمپانیاكان به‌رپرسیاریەتیى پاراستنى بازاڕه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرن”.
دهۆك
كۆى گشتى گونده چۆڵكراوه‌كان گه‌یشته 170
ئه‌مساڵ 10 گوند به‌هۆى هێرش و بۆردومانى توركیاوه چۆڵکراون
هەواڵەكانی وەرزش
سعودییەكان گاڵتە بە یونس مەحمود دەكەن و كاساسیش بیانوو دەهێنێتەوە
"ده‌مانه‌وێت ژینگه بخه‌ینه ناو پڕۆگرامه‌كانى خوێندن"
رێکخراوى سروشتى كوردستان منداڵان فێرى چاندنى نه‌مام ده‌كات
گەشتیاران روو لە زاخۆ دەکەن و ناچنە ئەوێ