میلیشیاكانی ئێران بۆردومانی هاوپەیمانان دەكەن
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە دوو مانگی رابردوودا میلیشیاكانی سەر بە ئێران، سێ جار بنكەكانی هاوپەیمانانی بۆردومان كردووە.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه بڵاویكردهوه، میلیشیاكانی سەر بە ئێران بنكەكانی هاوپەیمانان بۆردومان دەكەن و ئەمەش گرفتی بۆ ئاسایشی ناوچەكە دروست كردووه.
لەم مانگەدا بنکەی “کۆنیکۆ” بۆ گاز، کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، لە لایەن دڕۆنی سەر بە میلیشیاکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و سێ کەسی سەر بە هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد بریندار بوون، روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ وای بڵاوكردهوه.
ههروهها بنکەی “تەنەف” سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەی 55 کیلۆمەتر لەسەر سێگۆشەی سنووری سووریا ـ ئوردن ـ عێراق لە لایەن درۆنێکەوە کرایە ئامانج.