لە گەڕەکى مامزاوا بووە

لە شەڕەکەى ئەمشەوى هەولێر کوژرا و بریندار هەیە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کاتژمێر 8:30ـى خولەکى ئەمشەو، لە گەڕەکى مامزاواى شارى هەولێر لە نێوان دوو دراوسێ شەڕ دروستبووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دەوترێت سێ کەسیش بریندارن.

شەڕەکە بە چەقۆ و دار و بەرد بووە

کارزان ساڵح، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر بۆ 964 رووداوەکەى پشتڕاستکردەوە کە لە شەڕەکەدا کەسێک کوژراوە و تۆمەتباریش دەستگیرکراوە.

لەبارەى بریندارەکانەوە، کارزان ساڵح ئەوەى خستەڕوو کە لە ئێستادا سەرقاڵى لێکۆڵینەوە و دواى ئەوەى گەیشتنە کۆتایى لێکۆڵینەوە هەموو زانیارییەکان بڵاوى دەکەنەوە.

یەکێک لە دراوسێکانى ئەو ماڵە کە ناوەکەى لاى 964 پارێزراوە لە بارەى شەڕەکەوە وتى، لەسەر راگرتنى شوێنى ئۆتۆمبێل ئەو دوو ماڵە کە یەکێکیان شەبەک و ئەوەى تر سورین شەڕ لە نێوانیان دروستبووە و کەسێک بە ناوى (م.ز) کە تەمەنى سەروو 35 ساڵە بە چەقۆ کوژراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کوژراو و بریندار لە شەڕەتەقەکەی هەولێر هەیە

کوژراو و بریندار لە شەڕەتەقەکەی هەولێر هەیە