بۆ مانگی پێنج و شەش

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا: موچەی هێزە ئەمنییەکان بنێرن

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات هەرچی زووە موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم بۆ هەردوو مانگی پێنج و شەش خەرج بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.7.2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەیەک رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە لیستی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە پێشکەش بە تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ کراوە، بەڵام تا ئێستا موچەکانیان بۆ مانگی پێنج و شەش خەرجنەکردووە.

“دامەزراوەکانی هەرێم پابەندییەکانی خۆیان بەجێگەیاندووە و ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵیشە کە شایستەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات هاوتای ناوچەکانی دیکەی عێراق و چیتر خەرجکردنی موچە دوانەکەوێت”، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.

ئەنجومەنی وەزیران داواشدەکات، بەغدا شایستەکانی دیکەی هەرێم لە تەرخانکراوەکانی تەشغیلی و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان خەرج بکات کە لە خشتە پەسەندکراوەکانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024 پارەیان بۆ تەرخانکراوە، چونکە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ هەرێم خەرج نەکردووە.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، ” لە سەرەتای 2024ـەوە، هەرێمی کوردستان بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی بە کاش بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە و مانگانەش لیستی موچەی موچەخۆران و تەرازوویی پێداچوونەوەی مانگانەی داهات و خەرجی سەرجەم وەزارەتەکان، بە شێوەیەکی ڕوون و شەفافانە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە”.

وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچ...

وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانمان