پێویستت بە مۆڵەتە

لەمەودوا رێگە بە کەس نادرێت بێ پرس لە ئاسمانى کۆیە بفڕێت

964+

وریا فەتاح

بە بڕیارى ئاسایش لەمەودوا هیچ پەڕەشوتوانێک ناتوانێت بەبێ رێگەپێدان لە ئاسمانى کۆیە بفڕێت یان درۆن بەکاربهێنرێت.

هەفتانە 50 تا 100 فڕین لە ئاسمانى کۆیە لەلایەن پەرەشوتوانان ئەنجام دەدرێت

هێدى ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى سایتى کۆیە بۆ فرۆکەوانى بە 964ـى وت، من دیاریکراوم بۆ پێدانى مۆڵەت و رێنمایى بۆ ئەو پەڕەشوتوانانەى دەیانەوێت لە ئاسمانى کۆیە فڕین ئەنجام بدەن”.

بڕیارەکە ئەو کەس و دەزگایانەش دەگرێتەوە کە بۆ وێنەگرتن بە درۆن ئاسمانى کۆیە بەکاردەهێنن.

بە وتەى هێدى ئیسماعیل، لەمەودوا پێویستە هەر کەسێک بۆ فڕین یان درۆن ئاسمانى کۆیە بەکاربهێنێت، ئاگاداریان بکاتەوە و لە ماوەى کەمتر لە نیو کاتژمێر وەڵامیان دەدرێتەوە.

وەک باسى دەکات، بڕیارەکە زیاتر لە پێناو سەلامەتى هاوڵاتیان و پەرەشوتوانانە.

“رەوشى کەشوهەوا هەڵدەسەنگێنین ئەگەر گونجاو بوو رێگە بە فڕین دەدەین، ئەگەر گونجاو نەبوو رێگەیان پێنادرێت”، هێدى ئیسماعیل واى وت.

داواش دەکات، هەر پەڕەشوتوانێک بیەوێت لە ئاسمانى کۆیە بفڕێت پەیوەندى بەم ژمارە تەلەفونانە بکات: 07512267559 لە رێگەى تێلێگرام و واتساپەوە.

ئەمانە پێنج لە مەترسیدارترین وەرزشەکانن لە جیهاندا

ئەمانە پێنج لە مەترسیدارترین وەرزشەکانن لە جیهاندا