شەنگال

فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى بە ئامانجگرت و دوو کەس بە سەختى بریندارن

964+

وریا فەتاح

لە رێگاى نێوان قەزاى شەنگال بۆ تل قەسەب، فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە دوو کەس بە سەختى بریندان.

بۆردوومانەکە کاتژمێر 11:45 خولەکى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە روویداوە.

کامەران مەلا عوسمان، ریکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى سى پى تى، وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە ئاشکراى کرد کە لە بۆدوومانەکەدا دوو میدیاکارى نزیک لە یەکینەکانى بەرخودانى شەنگال، بە سەختى بریندار بوون.

روونیشى کردەوە کە بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى تورکیا ئەنجامدراوە.

سوپاى تورکیا بە قوڵاى 30 بۆ 35 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى...

سوپاى تورکیا بە قوڵاى 30 بۆ 35 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى هەرێمى کوردستانەوە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا 11 جار بۆردوومانی قەزای شەنگال و ناوچەکانی دەووروبەری کردووە.