قیرتاوی دەکەن

بۆ ماوەی سێ رۆژ رێگای بالیسان بە تەواوەتی دادەخرێت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

رێگای بالیسان بۆ ماوەی سێ رۆژ بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت بەهۆی قیرتاوکردنی رێگاکەوە.

بڕیار وایە لە سبەینێ رۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر رێگای گشتی بالیسان – شکارەتە دابخرێت، رێگاکە قیرتاو دەکرێت و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، رێگای بەدیلمان نییە ناچارین بە تەواوی دایبخەین.

964 دەزانێت، ئەو بەشە رێگایەی قیرتاو دەکرێت لە بالیسانەوە تاوەکو گوندی مێرگەسەر دەبێت و درێژیەکەی نزیکەی حەوت کیلۆمەترە.

مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە 964ـی وت، ”لە بەیانییەوە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر رێگاکە بە تەواوی دادەخرێت و هیچ ئۆتۆمبێلێک ناتوانێت هاتوچۆی پیادا بکات.

وتیشی، داوا لە شۆفێران دەکەین نەیەنەوە ئەم رێگایە و جونکە رێگای بەدیلمان نییە ناچارین بە تەواوی دایبخەین.

رێگای بالیسان ماوەی سێ ساڵە دەست بە نۆژەن کردنەوەی کراوە، لەو ماوەیە چەندین جار کارەکانی وەستاوە، درێژی ئەو رێگایەی نۆژەن دەکرێتەوە 22 کیلۆمەترە، لە دوای تەواو بوونی ئەم بەشەی بڕیار وایە بەشەکەی تری قیرتاو بکرێت کە 14 کیلۆمەترە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پرۆژەی ئاو و قیرتاوکردنی گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان چووە ب...

پرۆژەی ئاو و قیرتاوکردنی گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان چووە بواری جێبەجێ کردنەوە