ساڵانێکە چاوەڕێن

پرۆژەی ئاو و قیرتاوکردنی گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان چووە بواری جێبەجێ کردنەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

پرۆژەی ئاو و رێگای شەش گوندی دۆڵی ئاکۆیان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بە هەردوو پرۆژەوە نزیکەی ملیارێک و 370 ملیۆن دینار گوژمەکەیەتی.

لە دۆلی ئاکۆیان دوو پرۆژەی گرنگ کەوتە بواری جێبەجێکردن، پرۆژەی راکێشانی بۆری ئاوی گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیانە، لەگەڵ چاککردنی رێگای گوندەکانی، سەران، گەرەوانی خواروو، گەرەوانی سەروو، فەقیان، ئاکۆی کەون و ئاکۆیان.

ئەحمەد قادر قایمقامی رواندز بە 964ـی وت، پرۆژەی راکێشانی بۆری ئاوی دۆڵی ئاکۆیان کەوتە بواری جێبەجێکردن، کە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت، ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە لە قۆناغی یەکەم 90 رۆژە، گوژمەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 590 ملیۆن و 825 هەزار و 500 دینارە.

وتیشی، “پرۆژەی چاککردنی رێگای گوندەکانیش کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە شەش گوندن و رێگاکەیان پێویستی بە نۆژەن کردنەوەیە، نزیکەی 770 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە”.

دۆڵی ئاکۆیان لە قەزای رواندزە، ژمارەی گوندەکانی دۆلی ئاکۆیان 10 گوندن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دۆڵی ئاکۆیان له‌ چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ئا...

دۆڵی ئاکۆیان له‌ چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ئاوه‌كه‌یه‌تى