بەڕێوەبەرە چەک بەدەستەکە لە قوتابخانەکەی دوورخرایەوە

964+ هێمن بەکر وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەو بەڕێوەبەرەی گواستەوە کە لەناو حەوشەی قوتابخانەکەی چەکی هەڵگرتووە و وادیارە تەقەی خۆشیی بکات. چەند رۆژێک لەمەوبەر، وێنەی مامۆستایەکی چەک بەدەست بڵاوکرایەوە، دواتر دەرکەوت وێنەکە راستە و لە قوتابخانەی حودەیبیە بووە لە بەغدای پایتەختی عێراق. لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، لیژنەیان لەسەر پێکهێناوە و لە کۆتاییدا بڕیاریانداوە لە قوتابخانەکەی دووری بخەنەوە و بیگوازنەوە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە تاوەکو ئەرکی مامۆستایەتی رابپەڕێنێت. وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت، بەر لە گواستنەوەکەی، ئەو بەڕێوەبەرە رادەستی پۆلیسی کەرخ دەکەن لە بەغدا، تاوەکو رێکاری یاسایی بەرانبەر بگیرێتەبەر بۆ بەکارهێنان و پیشاندانی چەکەکەی لەناو قوتابخانەدا.