لە سنووری سۆران

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە 10 کەس بریندر بوون

توانا نەقی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری سۆران و قەزای مێرگەسۆر لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل 10 هاوڵاتی بریندار بوون.

کەمێک پێش ئێستا هاتوچۆی ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە، سێ ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا راڤ فۆر و هۆندا سەنتافی و کیا سیراتۆ بەیاکیانداداوە و لە ئەنجامدا 10 کەس کە سەرنیشین و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بوون بریندار بوون.

رووداوەکە لە گوندی رێزانی ناحیەی گۆرەتو قەزای مێرگەسۆر روویداوە و هاوتوچۆش داوا لە شۆفێران دەکات کە پابەندی رێنماییەکان و هێماکانی هاتوچۆ بوون بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی هاوشێوە.