"پێدانی بەرتیل دروست نییە"
ئەنجومەنی فەتوا: تەنیا جوتیار بۆی هەیە مامەڵە بە پسولەی گەنم بکات
964+
ژووری هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایگەیاند، هەندێک لە هاوڵاتیان و جوتیاران بە خراپی مامەڵە بە پسوڵەی رادەستکردنی گەنمەوە دەکەن و لە روونکردنەوەیەکدا داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن دادپەروەرانە مامەڵە بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.7.2024، ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، تێبینی کراوە کە هه‌ندێك له هاوڵاتیان ناوه‌ڕۆكی فەتوای ژمارە 481ـی ساڵی 2019 بە خراپی بەکاردەهێنن، هەرچەند لەم فەتوایەدا حوكمی مامه‌ڵه‌كردن به پسوله‌ی راده‌ستكردنی گه‌نمی جوتیاران روونکراوەتەوە.
روونکردنەوەکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئەمانەن:
یه‌كه‌م: له رووی شه‌رعییه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه، كه كه‌سێك جوتیاری فیعلی نه‌بێت و خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی نه‌بێت، پسولهكه وه‌ربگریت یا پێی بدرێت و ئه‌ویش دواتر بیفرۆشێته‌وه.
دووه‌م: دروست نییه جوتیاری خاوه‌ن زه‌وی به رێگه‌ی نایاسایی و ناشه‌رعی، یان به به‌كارهێنانی (واسته) و (به‌رتیل) هه‌وڵ بدات زیاتر له ئه‌ندازه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی (استحقاق)ی له پسولهكهدا بۆ بنووسرێت.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەڵێت، “داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ین ئه‌م بابه‌ته به هه‌ستیاری و دادپه‌روه‌رانه مامەڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و رێگریی ته‌واو له كاری گه‌نده‌ڵی له‌م پرۆسهیەدا بكرێت”.