لە سنووری هەولێر
به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئاوی خواردنه‌وه دانرا
+964
ژێوار خدر
دوێنێ چوارشەممە، بەردی بناغەی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ چەند گوندێکی سنوری پارێزگای هەولێر دانرا و لەمەودوا گرفتی کەمی ئاویان نامێنێت.
پڕۆژەکە به گوژمه‌ی 828.96 هەزار دۆلار، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی سندووقی کۆمەڵایەتی بۆ پەرەپێدان بە قەرزی نێودەوڵەتی و بەهەماهەنگی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان و فیدڕاڵ بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت.
ئەو گوندانەی کە پڕۆژەکەیان لێ جێبەجێدەکرێت، پێکهاتوون لە هەریەک لە گوندەکانی، باغهمرهشههاب، بنبێرزی گه‌وره، خه‌تێ، شێخه‌شه‌ل،گاینجی گه‌وره و گه‌زنه.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بوەشکردووە، جگە لەم پڕۆژەیە به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 15 ملیار دینار، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری تر له ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن.
لە قۆناغی یه‌كه‌مدا حه‌وت ملیار دینار بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك خەرج کراوە و چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له قۆناغی دووه‌میشدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه له چەند سێكتهرێکی جۆراوجۆردا ئه‌نجام ده‌درێن کە بریتین له دروستكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی، قوتابخانه، بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو، رێگا و بانه‌كان و چه‌ند پێویستییەکی دیكه، روونیشیکردەوە دەوروبەری گوندەکان زیاتر دەخرێنە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەوە.