80 گۆشتفرۆش له‌سنووره‌كه‌ن
كۆیه له تاى خوێنبه‌ربوون پاكه و رێزلێنانیشى به‌خشییه گۆشتفرۆشه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى كۆیه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربوون تۆمارنه‌كراوه و لیژنه‌كانى چاودێری بازاڕیش گۆشتفرۆشه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه و به‌هۆى پابه‌ندبوونیان به رێنماییه‌كان، سوپاس و رێزلێنانیان پێبه‌خشین.
ساڵى پار، دوو حاڵه‌تى نه‌خۆشى تاى خوێنه‌ربوون له كۆیه تۆماركرابوون، یه‌كه‌میان هاوڵاتییه‌كی ناو سه‌نته‌رى قه‌زا بوو، زوو نیشانه‌كانى ده‌ركه‌وتن و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ كرا و چاكبووه‌وه، به‌ڵام دووه‌میان هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكى گوندى سماقوڵى بوو دره‌نگ به نیشانه‌كانى زاندرا و گیانى له‌ده‌ستدا.
كامه‌ران محه‌مه‌د فه‌تحوڵا، لێپرسراوى هۆبه‌ى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی ته‌ندروستى كۆیه بۆ 964 دووپاتی کردەوە، تا ئێستا سنوورى قه‌زاكه‌یان پاكه بۆ نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربوون و هه‌موو هه‌وڵێكیشیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ى له ساڵی پار روویدا دووباره نه‌بێته‌وه.
وتیشی “رێنمایی جۆراوجۆر به شوێنكاره په‌یوه‌ندیداره‌كان دراوه و تا ئێستا تواندراوه كۆنتڕۆڵى هه‌موو شتێك بكرێت”.
هاوكات لیژنه‌كانى چاودێری بازاڕ كه نوێنه‌رى ته‌ندروستشیان له‌گه‌ڵه به‌رده‌وامن له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى گۆشتفرۆشه‌كان و دوێنێش به‌هۆى پابه‌ندبوونى ته‌واوى رێنماییه‌كان، سوپاس و رێزلێنانیان به‌خشییه هه‌ریه‌ك له گۆشتفرۆشه‌كانى بڵند و ئه‌نداز، تۆلاس، رێمان و كۆچه‌ر له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى كۆیه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى ته‌ندروستیى كۆیه به 964ـى داوه، له سنوورى ئه‌م قه‌زایه نزیكه‌ى 80 گۆشتفرۆش هه‌ن، كه مۆڵه‌تى كاركردنیان هه‌بێت، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا 40 گۆشتفرۆشیان له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زادان.