دوکاندارانی قەیسەری
“پارەمان پێ نەماوە و قەرەبوومان دەوێت”
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی تر گردبوونەوە و گلەییان لە رێکارەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە هەیە و دەشڵێن، پارەمان پێنەماوە و قەرەبوومان دەوێت.
کەیوان حەسەن یەکێک لە دوکاندارەکانی بازاڕی قەیسەری تایبەت بە 964 وتی، زۆر بێ پارە بووین و کارەکەش زۆر بە سستی دەڕوات و داوای قەرەبوو دەکەینەوە و هەرگیز دۆخمان بەمجۆرە نەبووە و هەر ئەمەش کار و کەسابەتی ئێمەیە”
شێرزاد محەمەد نوێنەری کۆمپانیای قەڵای خانزاد کە کاری رێکخستن و چاککردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەکات بە 964 راگەیاند ، ماوەی هەفتەیەکە تیمەکانیان رۆژانە بە سێ شەفت 18 تا 20 کاتژمێر کاردەکەن شەوی رابردوو 28 گەڵابە زبڵ و پاشماوەیان لە بازاڕەکە فڕێداوە و هەفتەی داهاتوو دەستدەکەن بە چاککردنەوەی بازاڕەکە .
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح
کاری نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کرایە 24 كاتژمێر
بازاڕی قەیسەری
بەرگری شارستانی هەولێر لە ئامادەباشیدایە
300 کەس ئامادەن و مێکزەمینییە بچوکەکانیشیان پێیە
چهند مهرجێكیشیان بۆ داندراوه
دوکانداران لەسەر ئەرکی خۆیان قەیسەریەکانی خورماتوو نۆژەندەکەنەوە
هاوکاری دارایی و لێخۆشبوون لە باج