ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر _ وێنە: راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
یەکەم کۆنفڕانسی بۆ سازکرا
هەولێر داوادەکات ژینگە و سەوزاییەکی بخرێنە نەخشەدانانی ئاوەدانی
964+
ئەحمەد مستەفا
لە میانی یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەهەرێمی کوردستان پارێزگای هەولێر داوای‌کرد، “بابه‌تی پشتێنەی سەوزی شاری هه‌ولێر و برەوپێدان به بابه‌تی سه‌وزایی و ژینگه بخرێتە بەرنامە و کارەکانی کۆنفرانسەکە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30.6.2024، بە بەشداری، وەزیری شارەوانی، پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی حکومەت، بە ناونیشانی، “گرینگی رۆڵی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەجێبەجێکردنی سیسته‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی شار و شارۆچکەکان”، یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە میانی کۆنفڕانسەکەدا کە 964 بینیویەتی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، “ناوچەی بەفرەزۆنی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له راسپارده و پێشنیازه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه له‌به‌رچاو بگیرێتم هەروەک بابەتی پشتوێنەی هەولێر و برەوپێدان بخرێتە بەرنامەی کاری کۆنفڕانسەوە”..
باسی لەپرسی لافاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای کرد و رایگه‌یاند، “پێویسته ئه‌م پرسه به گرنگییه‌وه لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت”، وتیشی، “پێویستە ئەنجام و راسپاردەکانی کۆنفڕانس بۆ داهاتووی نەخشەدانانی ئاوەدانی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان بەهەند وەربگیرێن”.
هەروەها، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی وگەشتوگوزار لە وتەیەکدا ئامانجی کۆنفرانسەکەی شیکردەوە و رایگەیاند، “ئەمە یەکەم کۆنفرانسە لەبواری نەخشەدانان و ئاوه‌دانی لەمێژووی وەزارەتی شارەوانی، كاركردن بۆ بایه‌خدان به كولتوور و ناسنامه‌ی میللیی نیشتمانی و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ قوتابخانه باوه‌كانی نه‌خشه‌دانان و به‌كارهێنانی نه‌قش و هونه‌ره‌كانی كۆن و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی له كاره ته‌لارسازییه‌كان، به‌شێكن له ئامانجه‌كانی كۆنفرانسه‌كه”.
دیمەنێک لە بەشدارانی کۆنفڕانسەکە؛