وەزارەتی گواستنەوە ئاگای لە سایەق تاکسیەکان نییە

+964
هێرۆ مەولودی

ئەگەرچی بەشێکی زۆر لە تاکسییەکانی هەرێمی کوردستان لۆگۆی شارەکانی خۆیان پێوەیە، بەڵام بە کەمی کارتی زانیاری بۆ ناسینی سایەقەکان لە شوێنی دانیشتنی سەرنشین دانراوە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت “ئەوە ئیشی هاتوچۆیە”.

دانانی کارتێک وەکو زانیاری لەسەر سایەقەکە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستانە.

لەوبارەیەوە، دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی 964ی وت، ئەو ئەرکە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆیە و ئەوان دەبێت بەدوایدا بچن.

لای خۆیەوە، فازڵ حاجی، وتەبیژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە 964+ی راگەیاند “هەر لە سەرەتای بڕیارەکەوە ئەرکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، ئەو بابەتە هاتوچۆی لێ بێبەری کراوە”.

 لێدانی لۆگۆ، شریت و کارتی زانیاری وەکو رێککردنەوەی سیستمی شۆفێری تاکسی و هێڵەکانی گواستنەوە لە 2019ەوە دەستیپێکردووە، هێشتا پرۆسەکە بە تەواوەتی جێبەجێ نەکراوە