رۆژێک لە رۆژان
“لێ یارێ” چیرۆکی بەدیل گرتنی کچانی کورد لەلایەن تورکمانەکان
964+
ژووری هەواڵ
لێ یارێ “میژووی بەدیل گرتنی کچانی کورد” گۆرانییەکی غەمگینی کوردەکانی خوراسانە، باس لە رووداوێکی مێژوویی دەکات کە بەسەر کچان و ژنانى کوردا هاتووە.
چیرۆکی ئەو گۆرانییە بۆ ساڵی 1905 دەگەڕێتەوە و باسی گەنجێکی کورد بەناوى ”بەهمەن“ لەگەڵ عاشقەکەی ” گوڵنار“ دەکات، بەهمەن شوانێکی عاشق و دەستگیراندارە کە رانەمەڕ بۆ لەوەڕ دەباتە چیا و کوێستانەکان، رۆژێک دەچێتە ناو خێوەتەکان بۆ ئەوەی خۆراکی چەند رۆژە بۆ خۆی و هاوڕێکەی بێنێت، لەگەڵ سەگەکەی بە بەردەم خێوەتەکاندا دەگەڕا تاوەکو گوڵناری دەستگیرانی ببینێت، بەڵام گوڵنار لە ماڵ نابێ، بۆیە بە خەمێکەوە لەگەڵ سەگەکەی خێوەتەکان بەجێ دەهێڵێت و بەرەو کوێستان دەکەوێتە رێ بێ ئاگایە لەوەی پێڕێک لە چەتەی تورکمانەکان لە شیرینی خەودا هێرشیان کردوەتە سەر کوردەکان، 63 کچ و ژنی کوردی هۆزی باچیانلوی خوراسانیان بردووە و هەرچی پیاویش کوشتوویانە.
چاوان لە پرۆگرامی ئەمجارەی رۆژێک لە رۆژان چیرۆکی گۆرانی لێ یارێتان بۆ دەگێڕێتەوە.