حاسڵاتی کوردستان
لە زیندانی ئامه‌د 32 زیندانی تووشی ژەهراویبوونی خۆراک بوون
+964
ژووری هەواڵ
بە قسەی فەرماندەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، “دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران و خێزانەکانیان وتوون، بارەگاکانیان چۆڵ بکەن و وەک ئاوارە بۆ کەمپەکانی عەربەت و سورداش ماڵیان بگوازنەوە”.
لەسەرووبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتى ئێران کە بڕیارە 28.6.2024بەڕێوەبچێت، ژمارەیەک لە برینداران و دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانى ئێران کە بەشداریان لە خۆپیشاندانەکانى پشتگیرکردن لە ژیناى ئەمینى کردووە، زەنگى بایکۆتیان لێداوە و دەڵێن، بەشدارى لە هەڵبژاردنەکانى ئێران ناکەین.
له باكووری كوردستان تەرمی کەسێک لە کانییەکی ئاودێری لە پارێزگای ره‌حا دۆزرایەوە و گواسترایه‌وه پزیشكی داد، هه‌روه‌ها تەرمی ژنێکی تەمەن 20 ساڵان بەناوی کوبرا گوڵتەکین لە رووباری زاپ دۆزرایەوە، كه به قسه‌ی هه‌ندێك شایه‌تحاڵ شه‌وی رابردوو خۆی خستووه‌ته رووباره‌كه‌وه.
لە زیندانی ئامه‌د، 32 زیندانی تووشی ژەهراویبوونی خۆراک بوون، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره نانیان خواردووه.
پێشتریش له 14ی ئایاری رابردوو لە هەمان زیندان 76 زیندانی و کارمەندی زیندانه‌كه بەهۆی خۆراکەوە ژەهراوی بوون.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی عه‌فرین نیوز، كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا له گوندی كهباشینی سه‌ر به شاری عه‌فرین رفێندراوه و دوای یه‌ك رۆژ راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بردوویانه بۆ نه‌خۆشخانه و له‌وێ ده‌ركه‌وتووه چه‌ند جارێك ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر و كچه باری ده‌روونی تێكچووه.
هێزه‌كانی هه‌په‌گه رایانگه‌یاند، دوو گه‌ریلایان به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا گیانیان له ده‌ستداوه به ناوه‌كانی به‌رخودان قاره‌مان و عه‌زیز گابار.