لە سنووری سۆران

بەهۆی کێلی حەفارەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەست دا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی بلەی دۆڵی مەلەکان هاوڵاتیەک کەوتووەتە بەر کێلی حەفاریەک و گیانی لەدەست دا.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی”رەقیب حەسەن”ـە و تەمەنی 46 ساڵە، دانیشتوی شاری سۆرانە، رووداوەکە لە کاتی کارکردن بووە کە حەفارەکە کاری بۆ ئەو کەسە کردووە و کەوتووەتە بەر دەمی حەفارەکە.

کاروان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان بە 964ـی وت، ئەم نیوەڕۆ ئەو کەسە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان و بە کێلی حەفارە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، زەبری قورس بەر سەری کەوتبوو، لە دوای رێکاری پێویست تەرمەکەمان بەڕێکردووە بۆ  پزیشکی دادی سۆران.

گوندی بلە لە دۆلی مەلەکانە، لە سنووری قەزای خەلیفان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە هەر خەڵکی گوندی بلەیە، دانیشتوی سۆرانە، کاسبکارە و خێزاندارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەس ب...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەس بریندارن