قایمقام بڕیاری دا

بارهەڵگرەکانی کۆیە بێ ئومێدبوون و بازگەی تۆپزاوایان چۆڵکرد

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لە چەند رۆژی رابردوو، چالاکوانان و هاوڵاتییانی شاری کۆیە، ساتریان لەبەردەم بازگەی تۆپزاوادا دانا و رێگەیان بە رووی بارهەڵگرەکاندا داخست، بەڵام بە بڕیاری قایمقامی کۆیە رێگەکە کرایەوە و هاتوچۆ ئاسایی بوویەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.6.23، هەر بە بڕیاری قایمقام و یەکەی ئیداری شارەکە رێگەکە بە رووی بارهەڵگرەکاندا داخرا و قەدەغەکرا، بارهەڵگرەکانیش گەڕانەوە ئیتر ناتوانن لە کۆیە بچنە سلێمانی.

ئارام یاسین، ئەفسەر لە راگەیاندنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر بە 964ی وت، “قایمقامی کۆیە ئەو بڕیارەی دەرکرد و ئێمەش وەک هێزی ئەمنی شارەکە جێبەجێمان کردووە، ئێستا رێگەدان بە هاتنی بارهەڵگرەکانمان قەدەغەکردووە، نازانین بڕیارەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە یاخود نا، بەڵام هەرکات بڕیارمان پێ درا ئێمە جێبەجێی دەکەین”.

ئەو بارهەڵگرانە ئێستا رێگەی کۆیە بۆ هەولێریان لێ قەدەغەکراوە، دەگەڕێنەوە بۆ رێگەکانی سماقوڵی، سکتان و شەقڵاوە،

ئەو ئەفسەرەی راگەیاندنی ئاسایش ئەوەشی وت، “هۆکاری قەدەغەی بەکارهێنانی رێگەکە، بۆ گلەیی و ناڕەزایی هاوڵاتییانی شاری کۆیە دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەو مەترسیی و کارەساتەی کە لە ماوەی رابردوودا روویدابوو، هەروەها درووستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ و تێکچوونی رێگاوبانەکان”.

ئەو بارهەڵگرانەی کاری گواستنەوەی نێوان پارێزگاکان دەکەن دادوبێدادیانە، چەندین جارە هەر جارە و لە شوێنێک، رێگەیان پێدەگیرێت و رێگەیان لێ قەدەغە دەکرێت، ئەمڕۆ لە کۆیە رێگەیان لێ قەدەغە کرا، سبەی دیار نییە لە کام شاری تر رێگەیان لێدەگیرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کارەبای کۆیە: ئەگەر گلەییتان لە هەڵدانەوەی پێوەری زیرە...

کارەبای کۆیە: ئەگەر گلەییتان لە هەڵدانەوەی پێوەری زیرەک هەیە سکاڵا بکەن

42 هەزار گەشتیار رووی لە کۆیە کردووە

42 هەزار گەشتیار رووی لە کۆیە کردووە