له لایه‌ن ئه‌مریكاوه
چه‌كدارێكی گرووپی سه‌یدولشوهه‌دا كوژرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا، كه گرووپێكی سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین، رایانگه‌یاند، به‌هۆی بۆرودمانی فڕۆكه‌كان ئه‌مریكا چه‌كدارێكیان له‌سه‌ر سنووری عێراق – سوریا كوژراوه.
گرووپه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، چه‌كدارێكیان به ناوی “عه‌بدوڵا ره‌زاق عهنون سافی”، دوێنێ هه‌ینی به‌هۆی بۆردومانی ئه‌مریكا، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له سنووری عێراق – سوریا كردووه‌ته ئامانج، گیانی له‌ده‌ستداوه.
كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا له 2013ـه‌وه دامه‌زراوه و سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین، خۆیان واناساندووه، ئه‌ركیان پاراستنی شوێنه پیرۆزه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه‌یه و یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌پارێزن.