دیمه‌نی كاتى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگركهوتنهویههك كه پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
"مەترسی سەرهەڵدانەوەی لێدەکرێت"
ئاگره‌كه‌ى قه‌ره‌داغ په‌رێز و پاوانى 10 گوندى سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه، ئاگرێگ له سنوورى شاره‌زووره‌وه به‌رۆكى گونده‌كانى قه‌زاى قه‌ره‌داغى گرتووه، هه‌رچه‌نده قایمقام ده‌ڵێت كۆنتڕۆڵكراوه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان 964 هێشتا له زۆر شوێنى گونده‌كان تۆپه‌ڵه ئاگر ماوه و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى هه‌یه.
ئاگره‌كه سنوورى 10 گوندى قه‌زاى قه‌ره‌داغى گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرترین زیانى ئاگره‌كه به‌ر گونده‌كانى فەقیرە و نەوتی و شیوی قازی و میراسی كه‌وتووه.
هێمن كه‌مه‌رخان وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى بۆ 964 ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه له دوێنێوه تیمه‌كانیان له‌سنوورى قه‌ره‌داغ خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام له‌باره‌ى زیانه‌كانه‌وه هیچ نه وت.
هۆگر عوسمان، چالاكوانێكی سنوورى قه‌ره‌داغ به 964ـى وت، ئاگره‌كه له دیوى شاره‌زووره‌وه هاتووه‌ته سنوورى قه‌ره‌داغ و سه‌ره‌ڕاى كۆنتڕۆڵكردنى به‌ڵام هێشتا له‌هه‌ندێك شوێن تۆپه‌ڵه ئاگر ماون.
وتیشی “ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆپهڵانهش كۆنتڕۆڵ نه‌كرێن مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئاگره‌كه ده‌كرێته‌وه”.
لایخۆشییه‌وه، ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ بۆ 964 دووپاتى كرده‌وه كه تاوه‌كو كاتژمێر 2:00ـى شه‌وى رابردوو تیمه‌كان كه تیمى فڕۆكهوانیشیان له‌گه‌ڵ بووه، خه‌ریكی ئاگره‌كه بوونه و كۆنتڕۆڵیان كردووه.
وتیشی “ئه‌گه‌ر هه‌ر تۆپه‌ڵه ئاگرێك له‌هه‌ر شوێنێك مابێت ده‌بێت كۆنتڕۆڵ بكرێت”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئاگره‌كه له دیوى شاره‌زووره‌وه له سنوورى گونده‌كانى باخچه و كهتاڵان په‌ڕیوه‌ته‌وه گونده‌كانى قه‌ره‌داغ و له‌باره‌ى زیانه‌كانیش پێشبینى كرد زیارت له 300 دۆنم پووش و پاوان و دارستانى ئه‌م گوندانه سووتابێت.