لە هەولێر
لە چوار رۆژی جەژندا تەنیا سێ رووداوی هاتوچۆ تۆمار کراوە
964+
تونا نەقی
درەنگانی شەوی رابردوو هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە کە لە هەرچوار رۆژی جەژندا ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆ زۆر دڵخۆشکەرن و بەرێژەیەکی زۆر کەم روویانداوە کە سێ رووداوی هاتوچۆ بووە
بەڕێوەبەرایەتیەکە دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بەئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق سەردانی شاری هەولێریان کردبوو بە مەبەستی گەشت و گوزار، بەڵام کەمترین رووداو روویداوە.
ئەوەی هاتوچۆ ئاماژەی پێکردووە ئەو رووداوانەن کە لەلای ئەوان تۆمار کراوە و تیمیان چووەتە شوێنەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانی جەژنی قوربان تەنیا سێ رووداوی هاتوچۆ لای ئەوان تۆمار کراوە و هێڵکاریان بۆ ئەنجام دراوە، هیچ حاڵەتێکی بریندار بوون و گیان لەدەست دانی تێدا نەبوو.
ئەم ئامارەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رێژەی رووداوی هاتوچۆ لە شاری هەولێر تا ئاستێکی باش روو لە کەم بوونەوەیە، هاتوچۆی هەولێر وای وت.