تازه زاوایهك قسهى خۆى ههیه
جەژن و گەرما هاوڵاتیانى پەلکێشى گەلی عەلی بەگ كرد
964+
ئاکام غەفور – سۆران
گەلی عەلی بەگ جمەی دێت لە گەشتیار و جەوەکەی فێنک و خۆشە، زۆربهى ئهوانهى ئهمڕۆ رووی تێكردووه جگه له جهژن بههۆى بهرزبوونهوهى پلهكانى گهرماش بووه.
گەشتیاران بۆ مایکی 964 قسە دەکەن و باسی جیاوازی کەشوهەوای گەلی عەلی بەگ لەگەل ناوچەکانیان دەکەن، تازە زاوایەکیش دەڵێت “چەژنی ئەمساڵ بۆ من خۆشتره له پار”.
ئەسرین ئاوات، لە هەولێرەوە هاتووە بە 964ـی وت، جەوەکەی خۆشە، جەژن و گەرما هۆکار بوون بۆ هاتنە دەرەوەمان.
وتیشی “هەولێر گەرمە بەم کاتانە ناتوانین لە هەولێر بێینە دەرەوە”.
سەرهەنگ ئیسماعیل، بۆ 964 دەلێت، جەوەکەی فێنک و خۆشە شوێنەکە گونجاوە خزمەتگوزاری باشە، پشوی چەژنمان بە دەرفەت زانی بۆ ئەوەی کۆببینەوە سەردانی سۆران بکەین”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن