"ماسی كه‌م بووه"
له دوكان راوچییه‌كان تۆڕیان بۆ راوكردنى ماسی دانایه‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د – دوكان
له ئێستاوه راوچیانى ماسی له سنوروى ده‌ریاچه‌ى دوكان تۆڕیان دانایه‌وه بۆ راوكردنى ماسی، دواى ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوكردن له‌هه‌رێم هه‌بوو و له سبه‌ینێوه قه‌ده‌غه‌كه هه‌ڵده‌گیرێت.
ستار مسته‌فا، یه‌كێك له ماسیفرۆشهكان به 964ـى وت، ئه‌مساڵ ماسی كه‌م بووه به‌تایه‌تیش جۆره‌كانى سووره‌ماسی و شهربۆت.
وتیشی “له ئێستاوه راوچییه‌كان بۆ سبه‌ینێ تۆڕه‌كانیان داناوه‌ته‌وه بۆ راوكردنى ماسی”.
به‌قسه‌ى ئه‌م ماسیفرۆشه له ئێستادا نرخى یه‌ك كیلۆ ماسی، چ له‌ناو حه‌ز گه‌وره‌كراون یان ئه‌وانه‌ى كه راوده‌كرێن 11 هه‌زار دیناره.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، نزیكه‌ى 50 راوچی ماسی له سنوورى دوكان هه‌ن هه‌موویان له ئاماده‌باشیدا بۆئه‌وه‌ى له سبه‌ینێوه ده‌ست به راوكردنى ماسی بكه‌نه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن